٣ کتێبی نووسەری مەهابادی لە بواری مافەوانی ڕوونوێنی کرا

ساخت وبلاگ

 

بەشی فەرهەنگ و هونەر- سێ کتێب لە بواری مافەوانی لە نووسینی "سیامەک لوتفیانی" خوێندکاری دوکتۆری بواری مافی تایبەت بە ئامادەبوونی مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی زانکۆ لە نگارخانەی هۆڵی وەحدەتی شاری مەهاباد ڕوونوێنی کران.

 

سیامەک لوتفیانی لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی پەردە لادان لەم سێ کتێبەی خۆ بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: تا ئێستا کاری توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زۆرم بە ئەنجام گەیاندوون و ئەم سێ کتێبەی ئەم دواییەم بە هەوڵی بڵاوکەرەوەی مەجد کە گەورەترین پەڕاوگە و بڵاوکەرەوەی بواری مافی وڵاتە، چاپ و بڵاوکراونەتەوە.
ناوبراو زیادیشی کرد: کتێبی "یاسای مەدەنی لە گەڕاندنەوەی بۆ تەفسیر" کە بە هاوکاری خانمی "فاتمە سادات خەیرئەندیش" نووسراوە، لە پەیوەندی لە گەڵ وشەناسی مادە بە مادەی یاسای مەدەنیە و بە مەبەستی بە کارهێنانی لە لایەن هەموو خەڵکان و خوێندکارانی بەکالوریۆسی بواری ماف نووسراوە. ئەم کتێبە هەر وەکوو وشەدانێک لە سەر بابەتی ڕای ئیسراری و گەڕاندنەوە بۆ سەرچاوەکانی تەفسیرە، کە بۆ نووسینی کاری لێکۆڵینەوە، بابەت و پایان نامە بە کار دەبرێت.
لوتفیانی لە درێژەدا وتیشی: دوو کتێبەکەی دیکە بە هاوکاری "عەلی لەعلی" بە ناوەکانی "سەرقفڵی، بەراوردکرنی لە مافی ئێران و فەڕانسە" و "ڕێککەوتنە سەرەتاییەکان لە مافی ناوخۆیی و ناودەوڵەتی". کە ئەم کتێبانەش بە مەبەستی کەڵک وەرگرتنی خوێندکارانی قۆناغی بەکالوریۆسی و مەستەری ماف نووسراوە.
ناوبراو وتیشی: بەم زووانە دوو کتێبی دیکەش لە بواری فێقه و مافی مەدەنی بڵاودەکەمەوە.
 
وبلاگ حقوق خصوصی ، سیامک لطفیانی ...
ما را در سایت وبلاگ حقوق خصوصی ، سیامک لطفیانی دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : mlotfiania بازدید : 234 تاريخ : سه شنبه 16 شهريور 1395 ساعت: 5:10